Leave site
Skip to content

کوردی (Kurdish)

تکایە لە پیڕستی خوارەوە هەڵبژیرن:

  • پەیوەندی کردن بە پۆلیس و راپۆرت کردنی تاوانێک
  • جیاکردنەوە(جیا روانین) چییە؟
  • چۆن نزیکترین سەنتەری پۆلیس بدۆزینەوە
  • چۆنیەتی باسکردنی نیگەرانی پەیوەست بە کێشەکان لە ناوچەی خۆتاندا
  • ئەو ناوچەیەی کە دەیگرینە بەر (لە ژێر چاودێری ئێمەدایە)
  • خاڵەکانی پەیوەندیدار بە بێ مەترسیبوون بۆ ئەو کاتانەی کە لە ماڵەوە نین
  • چەک و مادە هۆشبەرەکان
  • کەڵک وەرگرتن لە ڕێگاکان

پەیوەندی کردن بە پۆلیس و راپۆرت کردنی تاوانێک

پۆلیس لێرەدایە بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدات. ئەگەر قوربانی تاوانێکن یان پێتان وایە کە جیاکراونەتەوە تکایە کە لە یەکەمین دەرفەتێکدا کە بۆتان دەکرێت پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن.

لە کاتە فریاکەوتنییەکاندا پەیوەندی بکەن بە 999وە بۆ ئەوەی بە پۆلیس، ئاگرکوژێنەوە یان ئۆرژانس لێبخرێن.

ئەگەر بۆ شتە نافریاکەوتنییەکان پێویستتان بە پەیوەندی کردن بە پۆلیسەوە هەیە، دەتوانن بە ژمارەی شەوانەڕۆژی 101ەوە کە تایبەت بە شتە نافریاکەوەتنییەکانە پەیوەندی بکەن.

تاوانە لاوەکییەکان کە پێویستیان بە کردەوەی دەستبەجێی پۆلیس نییە دەتوانن لە ریگای ماڵپەڕی ئێمە بە ناونیشانی :www.avonandsomerset.police.uk/contact رابگەیەنن.

کەڕەکان و ئەو کەسانەی کە کێشەی قسە کردنیان هەیە دەتوانن لە رێگای سیستەمی «Typetalk» پەیوەندیمان پێوە بکەن.

جیاکردنەوە

جیاکردنەوە کاتێک روودەدات کە تاکێک لە بەر یەکێک لەم هۆکارانە بە جیاواز لە گەڵی مامەڵە دەکرێت:

  • -رەگەز
  • -ئایین
  • -حەزی جینسی
  • -کەم ئەندامی

جیاکردنەوە بە شێوازەکانی زمانی، ئازارگەیاندن، هێرشی جەستەیی، زیان گەیاندن بە دارایی، زۆرەملی یان گرافیتی روودەدات.

ئەگەر پێتان وایە کە تووشی جیاکردنەوە بوون، تکایە لە رێگای پەیوەندی کردن بە یەکێک لەم ژمارانەی خوارەوە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن یان بە ناونیشانی خوارەوە نامە بنووسن: Action on Hate Crime, PO Box 37, Valley Road, Portishead, Bristol, BS20 8QJ. سەرەڕای ئەمەش ئێوە دەتوانن بە شێوەی بە تەواوەتی نهێنی لە ڕێگەی ماڵپەڕەکەمانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن: www.avonandsomerset.police.uk/contact

چۆن نزیکترین سەنتەری پۆلیس بدۆزنەوە

دەتوانن ناونیشان و کاتژمێری دەوامی سەنتەرەکانی پۆلیس لە ماڵپەڕی ئێمەدا بە ناونیشانی خوارەوە بدۆزنەوە: www.avonandsomerset.police.uk/contact یان بە پەیوەندی گرتن بە ژمارەی 101

چۆنیەتی باسکردنی نیگەرانی پەیوەست بە کێشەکان لە ناوچەی خۆتاندا

گەر سەبارەت بە بابەتەکان لە ناوچەی خۆتاندا نیگەران دەتوانن ئەوان بە پێی ئەفزەلییەت لە ڕێگەی “پڕۆسەی دایک و باوک و کۆمەڵگاکان لەگەڵ یەکتر (PACT) وە باس بکەن. دەتوان ئەمە بە باسکردنی ئەفزەلییەتێک بە شێوەی ئۆنلاین(سەرهیڵ)، پەیوەندیکردن بە تیمی سیاسەتدانەری ناوچەی خۆتان یان بە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی ئەفزەلییەتەکانی ناوچەوە باس بکەن (لەوانە ئەنجومەنی ناوچەیی، گرووپی کۆمەڵگای ئاسوودەتر و بەهێزتر، کۆبوونەوەکانی PACT و هتد. تکایە سەرنج بدەن کە ئەم کۆبوونەوانە بە زمانی ئینگلیزی بەڕێوە دەچن.) ئێمە هاریکاری ئێوە و پشکدارەکانی خۆمان دەکەین بۆئەوەی باشترین شێوازی بدۆزینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوچەییەکان. بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر سەردانی ناونیشانی www.avonandsomerset.police.uk/your-area بکەن.

ئەو ناوچانەی ئێمە گرتوومانەتە بەر (لە ژێر چاودێری ئێمەدان)

پۆلیسی ئایڤۆن و سامرێست شارەکانی بریستۆل، بەیس و وێڵز و هەروەها زۆربەی گوندەکانی سامرێست و ساوس گلاسترشایەر دەگرێتە بەر .ئەم ناوچەیە یەکێک لە خۆشترین و جوانترین و هەژێنەرترین شوێنەکانی بەریتانیایە و سەرەڕای ئەمەش لە بواری ئاسوودەییدا زۆر ناسراوە.

بەوەشەوە هەمووکات بۆی هەیە کە بابەتگەلێک لە تاوان و کەتن لەم ناوچەیەدا رووبدات و بەم بۆنەوە ئێوە هەرگیز نابێت لە داراییەکانتان بێ ئاگا ببن.

خاڵەکانی پەیوەندیدار بە بێ مەترسییبوون بۆ ئەو کاتانەی کە لە ماڵەوە نین

هەمووکات داراییەکانتان لای خۆتان دابنێن. لە هەڵگرتنی شتە بەنرخەکان لە سەر شانتان بە جۆرێک کە بە ئاسانی هەڵبگیردرێت خۆڕابگرن؛ ئەم بابەتە بە تایبەت لە کاتێکدا کە لە شوێنە قەرەباڵغەکان وەکوو شەقام و لە پاسدان زۆر گرنگە. هەروەها هیچکات لە جانتا و شتە بەنرخەکانی ترتان بێئاگا مەبن.

ئەگەر دەتانەوێت بە شەودا و بە پێ بچنە دەرەوە تا بۆی هەیە لە رێگە چۆڵ و تاریکەکانەرە هاتوچۆ مەکەن. هەروەها لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامەکان و ڕێگاکان سەرنجی پێویست بدەن چونکوو بۆی هەیە ئاراستەی هاتوچۆی ئۆتۆمۆبیلەکان جیاواز لە وڵاتی خۆتان بێت.

لە کاتی سەفەرکردن بە شەمەندەفەر و پاس لە شەودا، لە چوون بۆ ئێستگە دوورکەوتووەکان خۆبپاریزن و لە کاتی وەستان بۆ گەیشتنی شەمەندەفەر یان پاس، لە شوێنە تاریکەکان دوور ببنەوە.

ئەگەر دەتانەوێت بە تەکسی سەفەر بکەن، تەنیا ئەو تەکسییانە بە کار بهێنن کە بەڵگەی فەرمی دانراو لە لایەن بەرپرسە خۆجێییەکانیان هەیە.نیشانی فەرمی لە سەر ئۆتۆمۆبیلەکە بە تەواوەتی دیارە و شۆفێریش نیشانی فەرمی خۆی لە سەر جلەکەی دادەنێت.

چەک و مادە هۆشبەرەکان

لە بیرتان بێت کە هەڵگرتنی چەکگەلێک وەکوو چەقۆ و تفەنگ لە بریتانیادا قەدەغەیە و هەروەها بە پێچەوانەی وڵاتە ئەوروپییەکان ئەم قەدەغەبوونە بۆ ئێسپرەی CSیش هەیە.

هەڵگرتنی ئەو مادە هۆشبەرانەی کە بە نایاسایی پۆلێنبەندی کراون وەکوو حەشیشە(شادانە)، ماریجوانا و حەشیش بە پێچەوانەی یاساکانی بریتانیایە.

هاتوچۆ لە جادەکاندا

یاساکانی لێخوڕین لە بریتانیادا جیاوازە و ئێوە دەبێت خۆتانی لە گەڵ بگونجێنن.

لێخورین پاش بەکارهێنانی ئەلکۆل نایاساییە و سنووردارێتی خێرایی جیاواز لە جادەکاندا جێبەجێ دەکرێت. ئێوە ئەرکدارن هەمووکات بەڵگەنامەی لێخوڕینتان لە گەڵدا ببێت و و لە کاتی پێویستدا پیشانی ئافیسەرەکانی پۆلیسی بدەن. بۆ بەدەستهینانی زانیاری زیاتر سەبارەت بە یاساکانی رێگە گشتییەکان تکایە سەردانی ماڵپەڕی www.gov.uk و بەشی «سەفەر کردن و هاتوچۆ» بکەن.

Page feedback
Was this page useful? *
What best describes the reason for your visit today?
staging